کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

جەوەکە بەتەواوەتی فێنکی دەکات و بارانبارینش بەردەوام دەبێت

شۆڕش قادری

جەوەکە بەتەواوەتی فێنکی دەکات و بارانبارینش لە هەندێک شوێن و ناوچەی کوردستان بەردەوام دەبێت.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 18.10.2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە جیاجیاکان.

بۆ سبەی دووشەممەش نمەباران لە کوێستان و ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە کوردستان دەکات و پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلەی دیکە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 34 پلەی سیلیزی

پیرمام: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی