14 پانێڵ پێشکەش دەکرێن و باسی زۆر شت دەکرێت
چاوەکان لەسەر هەولێرن و دیداری مێری پیاوانی سیاسەت کۆدەکاتەوە
دیلان محەمەدجەزا – هەولێر
ئەمڕۆ چاوەکان لەسەر هەولێرن و دیداری مێری پیاوانی سیاسەت کۆدەکاتەوە.
د. دلاوەر عەلائەدین سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری بە 964ـی وت، “دیدارەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و 14 پانێڵ پێشکەش دەکرێن، کەسایەتییە دیارەکانی کورد و عێراق بەشدارن و باسی هەموو ئەو بابەتانە دەکەن کە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە”.
“گفتوگۆی ئەمڕۆ بە سوریا دەستپێدەکات،چونکە هەموو ئەو شتانەی لەوێ دەقەومێ کاریگەری لەسەر ئێمە هەیە وەک بابەتی ئاشتی و تێکەڵبوونی هێزە کوردییەکان لەگەڵ دیمەشق”، د. دلاوەر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جیا لە مەوزوعی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، باسی بابەتی دینار و دۆلار و کارەبا و نەوتیش دەکرێت کە ژیانی خەڵکی کوردستانیان پێوە بەندە.
جگە لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و راوێژکاری سەرۆکی سوریای عەرەبی، چەند میوانێکی تایبەتیش لە تورکیاوە، وەک هاوسەرۆکی دەم پارتی بەشدارن و باسی پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە دەکەن.
ئەم دوو رۆژە چاوتان لە سەر 964 بێت، ورد و درشتی دیداری مێریتان بۆ رووماڵ دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری