دوای شەڕ یەکەم فڕۆکەی دەرەوە لە فڕۆکەخانەی خومەینی نیشتەوە
گەشتە ئاسمانییەکانی نەجەف و تاران دەستیانپێکردەوە
964+
شۆڕش قادری
گەشتە ئاسمانییەکانی نەجەف و تاران دەستیانپێکردەوە و دوای شەڕی چل رۆژە بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی نیشتەوە.
دوای بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.10.2026 فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقیە لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە بەرەوە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران بەڕێکەوت.
میدیای ئێران دەڵێت، دوای شەڕی چل رۆژە ئەوە یەکەم فڕۆکەی دەرەوەیە کە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی نیشتووەتەوە.
لەکاتی شەڕەکەدا فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی چەند جارێک بۆردومان کرا و گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی راگیرابوون.