سوپای پاسداران رایگەیاند، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ بەرەی مقاومە
سوپای پاسداران:
“چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ بەرەی مقاومە”
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رووداوێکی گەورە و دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ بەرەی مقاومە.
سوپای پاسداران راگەیەنراوێکی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “کردنەدەرەوەی ئەمریکا ئەنجامی ئازایەتی و پێداگری گەلی عێراقە لەسەر سەربەخۆیی خۆیان و وڵاتەکەیان، گەلی عێراق سەلماندی کە ئیرادەی نیشتمانی، باڵاترین چەکە بەرامبەر داگیرکەران”.
ئاماژە بەوەشکراوە، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رووداوێکی گەورە و دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ بەرەی مقاومە و گومان لەوەدا نییە کە گەلی عێراق کۆتایی بە دەستوەردانی ئەمریکا لە ئابووری و نەوتەکەشیان دەهێنن و بە یەکڕیزی و ئیرادەیەکی نیشتمانی داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن.
سوپای پاسداران دەشڵێت، “ئەمریکا هیچ کات پشت و پەنایەکی باوەڕپێکراو نەبووە و ناشبێت، راستییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە دواجار ئەمریکا دەڕوا و ئەوە گەلانن کە دەبێت وڵات و نیشتمانەکەیان بنیات بنێنەوە.