لە سلێمانی

کەسێک 5 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییەکی لەناو مزگەوت برد؛ دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی، کەسێک پێنج دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییەکی برد، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە یەکێک لە دەستشۆر و شوێن نوێژەکانی مزگەوتێکی ناوبازاڕی سلێمانی بڕی پێنج دەفتەر دۆلار واتە 50 هەزار دۆلاری لێ بەجێدەمێنێ، دوای چوونەوە بۆ شوێنەکە پارەکی لێ نامینێت، بۆیە دەستبەجێ دەچێتە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و ئەوان لەو مەوزوعەکە ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و بەسود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری و بەبڕیاری دادوەر، توانیویانە گومانلێکراوێک دەستگیر بکەن بەناوی (ر، ت، م).

بڕی  40 هەزار دۆلار لەپارە دزراوەکە لە تۆمەتبار سەنراوەتەوە و گەڕاندراوەتەوە  بۆ خاوەنەکەی.

لەئێستادا تۆمەتباری بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و  لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.