ئەم دوو رۆژە 10 پلە فێنکتر دەبێ

گەرما کۆتاییهات و پاییز بەتەواوەتی خۆی دەنوێنێ

شۆڕش قادری

گەرما کۆتاییهات و ئیدی پاییز بەتەواوەتی خۆی دەنوێنێ، ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما نزیکەی 10 پلە دادەبەزێت.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 28.9.2026 ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە.

خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممەش جەوەکە بەتەواوەتی فێنک دەکات، پلەی گەرما پێنج بۆ شەش پلەی دیکە دادەبەزێت و لە گەرمیان و گەرمەسێریش دێتەوە 35 پلەی سیلیزی.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 36  پلەی سیلیزی

پیرمام: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:35  پلەی سیلیزی

گەرمیان:40  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:28 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی