رێگاکە کرایەوە
بەهێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی پێنجوێن کرد
964+
+964+964
توانا نەقی
خۆپیشاندەرانی پێنجوێن دوای ئەوەی کە خێمەیان هەڵدا و ئیتر بڕیاری مانەوەیان دا دژی پرۆژەی رووناکی ئەم بەرەبەیانە هێزێکی زۆر داویەتی بەسەریاندا و پێی چۆڵکردوون.
یەکێک لەو کەسانە بە 964ـی وت، هێزەکە زۆر بوون و خێمەکانیان لابردووە و ئێستا رێگاکە بە رووی شۆفێراندا کراوەتەوە.
ماوەی دوو رۆژ بوو هاوڵاتییانی پێنجوێن هاتبوونە سەر شەقام و دژى بەستنى پێوەرى زیرەک گردببوونەوە و پڕۆژەى رووناکىان رەت دەکردەوە، خەڵکەکە رێی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان گرتبوو و نەیاندەهێش تێپەڕن، جا ئەوێش شارێیەکی سەرەکی بازرگانییە بە تایبەت کە هەردوو مەرزی باشماخ و سەریرانبەنی بەسەرەوەیە.