پێنجشەممەى داهاتوو
دادگاییکردنى گیراوانى لالەزار بۆ 1.10 دواخرا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمى پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە 964ـى وت،” دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بۆ 1.10.2026 دواخرا کە دەکاتە رۆژى پێنجشەممەى هەفتەى داهاتوو.
تۆمەتبارانی ئەم کەیسە لەسەر بنەمای ماددەی 56ی یاسای سزادانی عێراقی (تایبەت بە رێککەوتنی گرووپێک بۆ ئەنجامدانی تاوان) دادگایی دەکرێن، کە دەگەڕێتەوە بۆ رووداوە 22ـى ئابى 2025 لە شارى سلێمانى کە بە رووداوەکانى لالەزار ناسراوە.
لەماوەى رابردوودا چەندین دانیشتنى دادگاییى کردنى گیراوانى لالەزار بەڕێوەچووە، بەڵام تائێستا دادگا هیچ بڕیارێکى نەداوە و هەفتەى رابردووش لاهور شێخ جەنگى، وتەى لێ وەرگیرا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح