بە کاتی ژمارە 7

ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کاتی ژمارە 7 دابەش دەکرێت.

سەرەی دوور و درێژ بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆ شەممە 19.9.2026 لە 36 بەنزینخانەی پارێزگای هەولێر ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی بەنزینخانەکانی داناوە و دەڵێت، ئەو بەنزینە بە کارتی سووتەمەنی ژمارە 7 دەدرێت بە شۆفێران و وەکوو هەمیشە هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدەرێت.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە؛

ئەمڕۆ لە 36 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت