هەولێر 36 پلەى سیلیزى

فێنکى هات؛ پلەکانى گەرما بەخێرایى دادەبەزن

وریا فەتاح

کەشوهەواى کوردستان گۆڕانکارى گەورەى بەسەردادێت و تەنیا گەرمیان لە 40 پلەى سیلیزى ماوەتەوە و لە سبەینێشەوە کەشەکە فێنک دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ سێشەممە 8.9.2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان.

روونیشى کردووەتەوە کە پلەکانى گەرما 2 تا 3 پلەى سیلیزى دادەبەزن و گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نامێنێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر:37 پلەی سیلیزی

پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

ئاکرێ :37 پلەی سیلیزی

گەرمیان :40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :26 پلەی سیلیزی

بۆ سبەى چوارشەممە، پەڵە هەور لە ئاسمان پەیدا دەبن و پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن بەم شێوەیەى خوارەوە

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی

گەرمیان:40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی