دوێنێ شەو چی روویدا؟
بەریەککەوتنی ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز و بڕیاری سەرتاشخانەکانی سلێمانی
پەری ساڵح
بەهیواین خەوێکی ئارامتان هەبووبێت و باش حەوابێتنەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بزانیت دوێنێ شەو چی روویداوە:
📌شارەوانی هەولێر لە شەقامی پزیشکانی گەڕەکی تەیراوە، دەستیانکرد بە هەڵمەتی لێکردنەوەی تابلۆ بازرگانیەکان بە مەبەستی گۆڕینیان بۆ زمانی شیرینی کوردی و رێکخستنەوەیان بەشێوازێکی جوان و مۆدێرن.
📌ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی سەرتاشخانەکانی سلێمانی؛ کاتی کردنەوە لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانییەوە تا 08:00ـی شەو بێت زۆرترین دەنگی هێناوە لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانی هەینی پشوو بێت
📌سوپای پاسداران: دوو کەشتی جەنگی ئەمریکا و بەلەمێکی بێ سەرنشینی ئەو وڵاتەیان لە گەرووی هورمز بە ئامانج گرتووە.
📌سێنتکۆم: بەهۆی وردی و لێهاتوویی سەربازانی ئەمریکاوە، ئەمڕۆ کەشتیی نەوتهەڵگری “M/T Kilo” لە کەنداوی عومان نقوم بوو، لە بنکی دەریاکەدا پەیوەندی بە هێزی دەریایی ئێرانەوە کرد.
📌سێنتکۆم: بە ئامانجگرتنی ئەو دوو کەشتییە جەنگییەکەی وڵاتەکی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا، سێ کەشتی نەوتهەڵگری سوپای پاسدارانیان بە ئامانج گرتووە.
📌کۆشکی سپی: نێردراوە ئەمریکییەکان لەگەڵ پۆتین تاوتوێی “پلانگەلی جەوهەری”یان کردووە سەبارەت بە ئۆکرانیا.
📌ویتکۆف ستایشی بڕیارەکەی پۆتینی کرد بە راگرتنی هەر هێرشێک بۆ سەر کیێڤ لە کاتی سەردانی شاندە ئەمریکییەکە بۆ موسکۆ.
📌راگەیاندنە رووسییەکان: پۆتین ئەو دۆخەی کە لە کاتی دانوستانەکاندا لەگەڵ ویتکۆف و کۆشنەر لە کرملین تاوتوێی دەکات، بە دۆخێکی قورس و ئاڵۆز وەسف دەکات.
📌پۆتین بەڵێن دەدات کە رووسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆ دانوستانکاران.
📌نێردەی ئەمریکا تۆم باراک: ئێمە زۆر نیگەرانین بەرامبەر بە پەرەسەندنی نوێی گرژییەکان لە سوەیدا، دەبێت بەردەوام بین لە بونیادنانی هاوکاری لە نێوان دروز و هۆزە عەرەبەکان و وڵاتانی دراوسێ لە درێژایی سنوورەکانی سوەیدا.
📌هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا دەستگیرکردنی فەرماندەی پێشووی “لیوای 18ی پیادە” لە هێزەکانی رژێمی ئاسەد، لیوا جەلال کامل سەقری راگەیاند.
📌ئاژانسی دەنگ و باسی ئێران (ئێرنا) لە زاری کاربەدەستانی سنەوە ئاشکرایکرد، لەڕێگای سنە بۆ هەمەدان شۆفێری تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە تانکەرەکە ئاگری گرت و 11 کەس گیانیان لەدەستدا.
📌سوپای ئیسرائیل هێرشکردنە سەر باشووری لوبنانی راگەیاند، دوای ئەوەی حزب*وڵڵا دوو درۆنی ئاڕاستەی سەربازانی ئیسرائیل کرد.
📌راگەیاندنە فەلەستینییەکان: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی سەختییان کردە سەر رۆژهەڵاتی شاری غە*ززە، چەند کەسێک برینداربوون.