"رکم لە دەنگی خۆمە"
مامۆستا ئاینییە دەنگ خۆشەکەی هەولێر: مەولود بیدعە نییە و بەخۆتاندا بچنەوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دڵشاد گەڵاڵی، ئەو مامۆستا ئاینییەی بە دەنگە خۆشەکەی بۆ یادی مەولود دەنگی داوەتەوە رەتی دەکاتەوە مەولود بیدعە بێت و دەشڵێت، دەنگی خۆم پێ خۆش نییە و رکی لێ دەبێتەوە.
پەیامنێری 964 چووە لای مامۆستا و لە هۆکاری ئەو دەنگە خۆشەی پرسی و لە وەڵامدا وتی، “ئەو دەنگە خۆشە لای خوای گەورەوە هاتیە و دەنگی خۆشم پێ خۆش نییە و رکم لێی دەبێتەوە، هەندێک دەڵێن دەنگم هی خۆم نییە، ئەدی هی خۆم نییە و هی کێیە، ئایا زیرەکی دەستکردە”.
مامۆستا دڵشاد گەڵاڵی هەندێک جار رووبەڕووی رەخنە و قسەی ناخۆش بووەتەوە و لەوبارەیەوە دەڵێت، “موسڵمان ئەو کەسانەن زمانیان سەلامەت بێت، پەروەردەیان خراپە و ئەگەر لەسەر پێغەمبەر جون بە من بدەن، شانازی دەکەم، چونکە من مەدحم کردووە و هیچی خراپم نەوتووە”.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح