گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو

لە شاخی ئەلیاس ژمارەیەک گولـلەتۆپ و هاوەن و پاشماوەی جەنگیی هەڵگیرانەوە

شۆڕش قادری

لە شاخی ئەلیاس لە نزیک گوندی قڕگەی سلێمانی، ژمارەیەک گولـلەتۆپ و هاوەن و ئاڕ پیجی و چەند پاشماوەیەکی جەنگیی دیکە هەڵگیرانەوە.

دزەگای گشتی کاروباری مین چەند وێنەیەکی ئەو تەقەمەنیانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2.9.2026 تیمێکی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی چوونەتە کێڵگەی مینی “شاخی ئەلیاس” لە گوندی قڕگە و ژمارەیەک پاشماوەی جەنگیان هەڵگرتووەتەوە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو بەمەبەستی لەناوبردنیان لە داهاتوودا.

پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە:

یەک گولـلە تۆپی 106 ملم، دوو گولـلە هاوەنی 120 ملم، یەک گولـلە هاوەنی 82 ملم، سێ گولـلە هاوەنی 60 ملم، یەک گولە ئاڕ پی جی و نارنجۆکێکی دەستیی.