دهۆک

کرێکارێک نارنجۆکی پیادا تەقیەوە و بریندار بوو

شڤان عەبدوڵا

کرێکارێک لە گەڕەکێکی دهۆک لەسەر کارەکای دەستکاری نارنجۆکی کردووە و کە لە خانووەکەدا بووە پێیدا تەقیوەتەوە و برینداری کردووە.

رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، کاتێک کرێکارەکان چوونەتە سەر کار لە خانوویەکی کۆن یەکێک لەو کرێکارانە بەمەبەستی پاکردنەوەی ناوەوەی ژورێکی خانووەکە، سێ نارجۆکی کۆن لەژێر ئەو کەرەستە کۆنەکان دەدوزرێتەوە، ئەو وا دەزانێت نارنجۆکەکان هی راستی نینن، بۆیە دەستکاری دەکات و یەکێک لەو نارجۆکانە دەتەقێتەوە و برینداری دەکات.

کرێکارەکە دانیشتووی سەنتەری شاری دهۆکە و تەمەنی 24 ساڵە، دوای برینداربوونی کرێکارەکە، لەلایەن هاوڕێکانیەوە دەگوازرێتەوە بۆ فریاکەوتنی دهۆک.

پزیشکی ئیشکگری فریاکەوتنی دهۆک بە 964ـی وت، برینی کرێکارەکە سوکە و ژمارەیەک ساچمە بەر قاچ و دەست و ملی کرێکارەکە کەوتوون، ئێستا لەژێر چاودێری دایە و دوخی تەندروستی کرێکارەکە جێگیرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی