14 هەزار هێکتار بووە خوڵەمێش
فەڕەنسا لەنێو ئاگردا دەسووتێت
964+
پەری ساڵح
دارستانەکانی باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا دەسووتێن و 14 هەزار هێکتار زەوی بوونەتە خۆڵەمێش.
بەهۆی ئەو ئاگرە بەرفراوانە، زیاتر لە 110 هەزار کەس ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێت، “ئاگر کەوتنەوەکان لەمساڵدا سێ هێندە زیادی کردووە”.
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە داوای هاوکاری لە یەکێتیی ئەوروپا کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار هێکتار زەوی لە فەڕەنسا سووتاون.