دوێنێ شەو چی روویدا لێرە بیخوێنەوە
لە چڕبوونەوەی جەنگی ئەمریکا و ئێران تا کەمکردنەوەی غەرامەکانی هاتوچۆ لە عێراق
ژووری هەواڵ
لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا هەرچی رووداو، هەواڵ و پێشهاتی نوێ هەیە و لە ناوخۆ و جیهان روویداوە کورت و پوخت لێرە بیخوێنەوە:
📌فەرماندەی ناوندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێرشەکانی شەوی رابردوو بنکە سەربازی و کۆگاکانی درۆنی ئێرانیان بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان پێکاوە.
📌شەوی رابردوو ئێران بە درۆنی “ئارەش” بنکەی ئاسمانیی شێخ عیسای ئەمریکای لە بەحرەین بۆردومان کرد
📌ئاژانسی تەسنیم: دوو مووشەکی ئەمریکی بەر ناوچەیەکی نزیک گوندی مسن کەوتوون لە دوورگەی قەشم لە باشووری ئێران
📌رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جورناڵ” ئاشکرای کردووە کە ترەمپ متمانەی بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نەماوە و مەیلی بۆ گرتنەبەری رێبازێکی توندتر و بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکان هەیە.
📌وەزیری دەرەوەی ئێران رەتی کردەوە، سەردانەکەى عەلی زەیدی سەرۆک وهزیرانى عراق پەیامێکی ئەمریکای بۆ تاران هەڵگرتبێ ودەڵێت، لە چوارچێوەی راوێژە دوقۆڵییە ئاساییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە.
📌وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، 55 کەس کوژراون و زیاتر لە 600 کەسی دیکەش بریندار بوون.
📌ئەمریکا باجی گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیدا سەپاند بەهۆی نیگەرانییەکان لە کارکردنی زۆرەملێ، کە ئەم باجانە جێگەی ئەو باجانە دەگرنەوە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ لەمساڵدا سەپاندبوونی و ماوەکەیان کۆتایی هاتبوو.
📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەردەوامیی جەنگی ئێران کاریگەریی کەسیی قورسی لەسەر ژیانی ترەمپ و بازنەی کەسە نزیکەکانی دروست کردووە و
بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، داوا لە ژمارەیەک لە یاریدەدەرە باڵاکانی ترەمپ کراوە کە چیتر خزمەتگوزارییەکانی تاکسی و گواستنەوە بەکارنەهێنن.
📌عەباس عێراقچی پلانی ترەمپی بۆ بەکارهێنانی پارە بلۆککراوەکانی ئێران وەک قەرەبووی کەشتییەکان بە “پێشهاتێکی مەترسیدار” وەسف کرد.
📌مۆساد ئاشکرای کرد کە ئێران هەوڵی داوە کەسانی بیانی بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا رابسپێرێت.
📌عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، کەسانێک لە ئیدارەی ئەمریکا تووشی سازشکاری بوون و سەریان کردووەتە ژێر خۆڵەوە.
📌عێراقچی لە ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەمریکییەکان چاوپۆشی لە راستییەکان دەکەن و تەنیا سەرنجیان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2028ـە، جەختیشی کردەوە کە ئەو دەستدرێژییە بێباکانەی دەکەن، تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا باجێکی زۆر قورستر بۆ ئەو رێککەوتنە بدات کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات.
📌ترەمپ: ئەوەی لە ئێران روویدا، دەبوو 47 ساڵ بەرلە ئێستا روویبدایە
📌وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەگەر ئێران هێرش بکات، زەبرێکی کەمەرشکێنی بەردەکەوێت
📌وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دەنگ لەسەر لادانی کەریم خان، داواکاری گشتیی دادگاکە دەدەن کە بە تۆمەتی “خراپی رەفتار” رووبەڕووی مەترسی دوورخستنەوە بووەتەوە.
📌سەرۆکی رێکخراوی دەریاوانی جیهانی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر دەریای سووری کرد و هۆشداری لە مەترسی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە و گەرووی هورمز دا.
📌ئیسپانیا لە ناوچەکانی مەدرید و ئەڤیلا باری نائاسایی راگەیاند، دوای ئەو ئاگرە گەورەیەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە کەوتەوە و بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 10 هەزار کەس.
📌هەشت وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسایان کرد و هۆشدارییان دا لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی دۆخی مێژوویی و یاسایی قودس.
ئەمانەش گرنگترین هەواڵەکانی عێراق و کوردستانن
📌کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی رەتکردەوە کە باسیان لەوە دەکرد گوایە “جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگە کردووە و برینداری کردوون و هەڵهاتووە، یان ئەندامێکی رێبەرایەتی تێرۆر کراوە”.
📌لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆی پەسەندکرد.
📌هاتوچۆی عێراق، گرنگترین ئەو پێشنیارانەی ئاشکرا کرد کە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتوچۆ پێشکەش کراون؛ ئاماژەی بەوەش کرد بڕی غەرامەکان بۆ نیوە %50 کەم بکرێتەوە و دواتر بۆ 25%یش داببەزێنرێت، هاوکات بڕیاری دوو هێندەکردنی غەرامەکان هەڵدەوەشێتەوە