وێنەی تۆمەتبارەکە. فۆتۆ/پۆلیسی سلێمانی
دوای 10 ساڵ بەندکردن دەستی بە دزی کردەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند و دەڵێت، ماوەی دوو مانگ بوو سزای 10 ساڵ زیندانیکردنەکەی تەواو کردبوو، بەڵام دوای ئازادبوونی دووبارە دەستیکردووەتەوە بە دزیکردن.
تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و چه‌ند تاوانێكی دزیكردنی ئه‌نجامداوه و بڕێكی زۆر پاره‌ی له چه‌ند كه‌سێك دزیوه.
تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لە فەیسبوکی خۆیان رایگەیاند، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و دەست بەسەر بڕێک لە پارەدا گیراوە کە دزیبووی.
“تۆمه‌تباری ناوبراو، پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ماوه‌ی دوو مانگه سزاكه‌ی ته‌واو كردوه و ئازادكراوه،” پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.