لە ناوچەی ئاوەماری سازان
بەهۆی بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە گەنجێک لەهەڵەبجە کەوتووەتە ناو رووبار و نادیارە
بڕوا مەجید – شارەزوور
پەیامنێری 964 لە هەڵەبجە زانیاری ئەوەی پێگەیشتووە کە بەم ئێوارەیە گەنجێک کەوتوونەتە ناو ئاوی سیروان لەناوچەی ئاوەماری سازان و تاوەکو ئێستاش نادیارە.
گەنجەکە ناوی باوان یوسف تەمەن 18 ساڵە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی گەشت و گەڕان چوونەتە ئەم ناوچەیە .
زانیاری عومەر رەشید ، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە، بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بەردانەوەی ئاو لەسنوری ئێرانەوە سێ گەنجی پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچەی سازان کەوتنە ناو ئاوەوە، تیمەکانمان چونەتە شوێنێکی ڕوداوەکە توانراوە دووکەس لەو گەنجانە ڕزگاربکرێت، بەڵام بەهۆی زۆری ئاوەکەوە یەکێک لەگەنجەکان تاوەکو ئێستا بێ سۆراغە و گومان دەکرێت خنکابێت.
وتیشی “دوو گەنجەڕزگاربووەکە براونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەڵەبجە و تەندروستیان جێگیرە”.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی تاریکی شوێنەکەوە سبەینێ تیمەکانیان دەست بەگەڕان دەکەن لە شوێنەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن