رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی داڕماند – وێنە؛ ئەرشیف
لەخوار 84 دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت
رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی داڕماند
شۆڕش قادری
رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی داڕماند و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە خوار 84 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 15.6.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت به 83 دۆلار و نیو دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەڕێژەی 4.39٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 80 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 4.87٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تروس سۆشیال ئاشکرایکرد، رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران بە تەواوی کۆتایی هاتووە و سەرکەوتوو بووە.