شێر جەماوەری زۆرە

سێیەم رۆژی جەژنە و بۆ بینینی ئاژەڵ هاتوونەتە هەولێر

رێباز خدر – هەولێر

باوکێک دەستی کچ و کوڕەکەی گرتووە و لە کەرکوکەوە هاتوونەتە باخچەی ئاژەڵان لە سێیەم رۆژی جەژنی قوربان، هەموویان جەماوەری شێرن و ئەمە دووەمجارە سەردانیان دەکەن.

لەگەڵ خۆیان خواردنیان بۆ هێناون.

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر رۆژانی جەژن کراوەیە، ئاژەڵ و گیانەوەری دەگمەنی و جوانی تێدان، خەڵک بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانییان دەکەن و چێژ لە دیمەنەکان دەبینن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا