سلێمانی

چێشتخانەیەک کرێکارانی لە بیر نەکرد و نانی جەژنی بۆ بردن

دیلان محەمەد جەزا

بەم بەیانی جەژنە چێشتخانەیەکی سلێمانی کرێکارانی لە بیر نەکردووە و بە مەنجەڵی گەورە بەسەری کردنەوە و نان و چێشتی باشی پێگەیاندن.

وەستا سەلمان کە بە کارەکە هەستاوە بە 964ـی، ماوەی 10 ساڵە لە جەژندا نان ناخوات تا کرێکارانی سەر شەقامەکان تێر نەکات و نانیان بۆ نابات.

وتیشی، ئەمڕۆ نانی 300 کەسی دروست کردووە و چێشتەکەش هی جەژنە فاسۆلیا و گۆشت و برنج و قەیسی ئامادەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی