25 هەزار ببەن بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەکانتان

لە سنووری هەولێر دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ دەکرێت

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سێیەمی ئەمساڵ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بریکارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە سەردانیان بکەن.

ئاگاداری بریکارەکان کراوەتەوە کە دەتوانن لە سبەینێ سێشەممەوە، سەردانی بانکی جنوب ئیسلامی بکەن و  پارە بخەنە سەر ڤیزە کارتەکەیان .

رێژەی پارەکە بۆ هەر نەفەرێک کە دیاریکراوە، بڕی هەزار و 150 دینارەو پێویستە ئەو بڕەیە  بخەنە ڤیزە کارتەکانیانەوە و پێویستیشە هەر بریکارێک بڕی 25 هەزار دینار زیاتر بخاتە سەر ڤیزە کارت بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەی بریکار بۆ دوو ساڵ.

بریکارەکانی هەولێر بۆ رادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشە خۆراک دابەش بکرێت.

ئەو بنکانەی دیاریکراون بریتین لە بنکەکانی ناوشار 201، 202.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بازرگانیش کە کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاماژەی پێکردووە، لە خاڵی ژمارە 14 ئاماژەی پێکردووە لە رۆژی راگەیاندنی سەبەتەی سێیەم کە ئەمڕۆ 11.56.2026 دەبێت بریکار لە ماوەی 10 رۆژ پارەی لیستی خۆراک پێشکەش بە فەرمانگەکەی بکات.