بڕیارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە
کۆیە: نوسینگەکانی شۆفێری لە بڕیارەکانی هاتوچۆ ناڕازین
964+
شلێر سەعید – کۆیە
نووسینگه‌كانی فێركردنی شۆفێری له كۆیه لە بەردەم بەڕێوه‌بەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە گردبوونەوە و كۆمه‌ڵێك داواكارییان خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو ئه‌گەر وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە كارەكانیان رادەگرن.
ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه 15.3.2023 ستافی نوسینگه‌كانی فێركردنی شۆفێری له قه‌زای كۆیه له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه گردبوونەوە.
محه‌مه‌د قادر خاوەن نوسینگەی فێركردنی شۆفێرییه و بە تۆڕی 964ی وت، “ئەوان کۆمەڵێک خاوەن نوسینگەن و دژی بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ گردبوونه‌ته‌وه”.
وتیشی، “داواکارین چاو بەو بڕیار و رێنماییانەی دەریان کردووە بخشێننه‌وه، چونکە زەرەرمەندی یەکەم هاوڵاتیانن، ئینجا نوسینگەکان، بۆیه ئه‌گەر وەڵامی داواكارییەكانمان نەدرێتەوە، كارەكانمان رادەگرین”.
“داواکارین ئەو باج و رسوماتانە کەم بکرێنه‌وه كه دانراون، ئه‌گه‌ر کەمیشی ناکەنەوە مۆڵەت بدرێت بە خەڵکی دەرەوەی قه‌زاكه بۆ ئەوەی ئیشەکانمان رانەگیرێت”، محه‌مه‌د قادر وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، جیاوازیی زۆر لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە نێوان سنووری پارێزگای هەولێر ده‌كرێت، ئەمەش گرفتی بۆ هاوڵاتیانی كۆیە و خاوەن نوسینگەكان دروست كردووە.
بە قسەی ئامادەبووانی گردبوونەوەکە، لە سنووری قەزای كۆیە مۆڵەتی شۆفێری بەو كەسانە نادرێت كە خوێندەوارییان نییە، لە كاتێكدا لە شوێنەكانی دیكه پێیان دەدرێت، هه‌روه‌ها لە بەڕێوه‌بەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە تەنیا مۆڵەتی شۆفێری بەوكەسانە دەدرێت كە كارتی زانیاریان سنووری قەزاكەیە، ئەم بڕیارەش بۆ بەڕێوه‌بەرایەتییەكانی دیكه بەم شێوەیە نییە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان بۆ ئاماژەی بەوەشکرد بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە وەسڵی تاقیكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەو كەسانە دەبرێتكە بە ئۆتۆمبێلەكانی نوسینگە ئەنجامی دەدەن لەكاتێكدا خاوەن نوسینگەكانیش وەسڵیان بۆ دەكەن لە كاتێكتدائۆتۆمبێلەكان هی نوسینگەكانن، ئەمەش بارگرانیەكی تر دەخرێتە سەر هاوڵاتیان.
سەنگەر سەعید وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە سەبارەت بە داواکاریی نوسینگەی شۆفێران بە 964ی راگەیاند، بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ کە لە 2022 دەرچووه، مۆڵەتی شۆفێری ته‌نیا بەو کەسانە دەدرێت کە خوێندەوارییان هەیە و ئەو یاسایە بۆ هەموو کوردستانە” .
وتیشی، “تەنیا ئەوانەی کارتی زانیاری‌یان هەیە لە سنووری کۆیە، بە پێی یاسا دەتوان مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنن، سەبارەت بە پسووڵەی کاتی تاقیکردنەوەكانیش، هەر کەسێک تاقیکردنەوەی رەمپە و گەراج و ناو بازار ئەنجام بدات، دەبێت پسوولەی پێنج هەزار دینار ببرێت.
به وته‌ی وته‌بێژی هاتوچۆی كۆیه، لە هەولێر ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رده‌هێنن، پسووڵە نابڕن و ئۆتۆمبێلەکانی ترای هی حکومەتە، بەڵام لە کۆیە و زوربەی شارەکانی دیكه ئۆتۆمبێل نوسینگەکان بەکارده‌هێرێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا