موجتەبا خامنەیی سێیەمین رێبەری باڵای ئێران
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
“رێبه‌ری ئێران ته‌ندروستی باشه و وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عه‌لی به‌حرێنی، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ڵێت، رێبه‌ری ئێران موجته‌با خامنه‌یی ته‌ندروستی باشه و كاروباریی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، دهرنهكهوتنیشی په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ئه‌منییه‌وه هه‌یه.
ئه‌م قسانه‌ی نوێنه‌ری ئێران دوای ئه‌وه دێت، چەند رۆژێک پێشتر ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆسی ئه‌مریكی ئاشکرای کرد، دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەکان لەوان سی ئای ئەی و مۆسادی ئیسرائیل چاودێری جەژنی نەورۆزیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئایا موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێران، نەریتی باوکی پەیڕەو دەکات لە پێشکەشکردنی وتاری سەری ساڵ.
سەرچاوەکان بە ماڵپەڕەکەیان راگەیاندووە، جەژنەکە بەبێ هیچ دەرکەوتنێکی رێبه‌ری نوێی تێپەڕی، جگە لە لێدوانێکی نووسراو نه‌بێت، ئه‌مه‌ش نهێنیی ره‌وشی تەندروستی و شوێنی مانەوەی و رۆڵی لە هەوڵی جەنگدا قوڵتر كرده‌وه.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلیش بە ماڵپەڕە ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نییە کە ئەو لە راستیدا فەرمانەکان دەدات، هه‌روه‌ها بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت، “هیچ بەڵگەیەکمان نییە کە ئەو بەرپرسە لە پۆستەکەیدایه”.
له هێرشی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له 28ی شوباتی رابردوو، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری مه‌زنی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی گه‌وره كوژران، موجته‌با خامنه‌ییش بریندار بوو، به قسه‌ی میدیاكان موجته‌با براوه‌ته مۆسكۆ و له‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌واڵێكی پشتڕاستكراوه بۆ ئه‌مه‌ش نییه.