ئەمە بڕیاری ئیدارەی گەرمیانە
ئاگر لە قەڵای شێروانە دەکرێتەوە بەبێ ئاهەنگی فەڕمی
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ھەموساڵێک لە 20ی ئازار ئاھەنگی نەورۆز و ئاگر دەکرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی ئەو باردۆخەی لە ناوچەکە ھەیە ھیچ ئاھەنگێکی فەرمی لە گەرمیان ئەنجام نادرێت و تەنیا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.
چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە 964ى وت، لە قەڵای سێروانە تەنیا ئاگری نەورۆز دەکریتەوە بەبێ ئاھەنگی فەرمی، ئەو ئاماژەی بەوەکرد، رێگری لە ھاتنی ھاوڵاتیان ناکرێت بۆ ھاتنە سەر قەڵای شێروانە و بینینی کردنەوەی ئاگرئ نەورۆز.
ئەگەرچی سبەی جەژنی رەمەزان و نەورۆز پێکەوەیە، بەڵام شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، گەشتکردن لە نەورۆزدا بۆ هاوڵاتیان لەبار نابێت، چونکە بارانی بەتاو دەبارێت و زەوی قوڕاوی دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بە 964ى وت، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات تا سەرەتای مانگی چوار بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت، یەکەم رۆژی جەژن بارانی باش دەبارێت، بەڵام تاوەبارانە و چەند کاتژمێرێک کەشەکە خۆش دەبێت و چەند کاتژمێرێکیش بارانی بەلێزەمە دەبارێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا