619 سزادراوى چاكسازییه‌كان ئازادكران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، ئامارێكی نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت “له‌مساڵدا 619 سزادراو له‌چاكسازییه‌كانیان ئازاد كراون. ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ 611 سزادراوی نوێش ھاتوونەتە ناو چاکسازییەکانیان.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بڵاویكردۆته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست 964 كه‌تووه‌، لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاکسازی گەوران و ژنان و منداڵان 619 مامەڵەی ئازادبوونی سزادراوان ئەنجامدراوە و گەڕاونەتەوە ناو کەسوکار و خانەوادەکانیان.

ته‌واوى ئه‌و سزادراوانه‌ لە چاكسازییه‌كانى ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، ئازادكراون.

ئاماره‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، کە لە چاکسازیەکانی گەوران 344 مامەڵە و لە چاکسازیەکانی ژنان و منداڵان 275 مامەڵە بووە، لە بەرامبەریشدا 611 سزادراوی نوێ ھاتوونەتە ناو چاکسازییەکان بۆ بەسەربردنی ماوەی حوکمەکانیان، کە لە چاکسازیەکانی گەوران 345 مامەڵە و لەچاکسازیەکانی ژنان و منداڵان 266 مامەڵە بووە .