100 موشەک بەیەکجار
حیزبوڵڵای لوبنانی ئۆپەراسیۆنی موشەکیی “کای هاڕدراو”ی لە دژی ئیسڕائیل دەستپێکردووە
964+
فەرهاد حەسەن
حیزبوڵڵای لوبنانی ئۆپەراسیۆنێکی موشەکی بەناوی “کای هاڕدراو” لە دژی ئیسڕائیل راگەیاند ولایەنی ئیسڕائیلیش دەڵێت ژمارەی ئەو موشەکانەی لە لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون، گەیشتووەتە 100 موشەک.
ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی تەسنیم بڵاویکردەوە، حیزبوڵڵا لە ئێوارەی دوێنێوە ئەم ئۆپەراسیۆنەیان دەستپێکردووە و چەند هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئەنجامداوە و شوێنی نیشتەجێبوون و بنکە سەربازییەکانی ناوچە جیاجیاکانی باکووری ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج.
دەشڵێت حزبوڵڵا “لێدانی دڵ”ی پەیوەندییە مانگە دەستکردەکانی ئیسرائیل لەناو دەبات.
لایخۆشییەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیل نەیشاردەوە، کە حیزبوڵڵای لوبنانی نزیکەی 100 موشەکی بەیەکجار ئاڕاستەی باکووری ئیسرائیل کردووە و روونیکردۆتەوە کە باڵەخانەیەک زیانی بەرکەوتووە.
هاوکات کەناڵی 15ی عیبریش دەڵێت، ئەم موشەکبارانەی دوایی لوبنان کە ئیسڕائیل ئەنجامە داوە، گەورەترین هێرشە لەوەتەی جەنگەکە دەستیپێکردووە.