نەتەقیوەتەوە
درۆنێک لە گەڕەکی ژیانی هەولێر کەوتووەتە سەر بانی ماڵێک
+964
ئەحمەد شەمزین
درۆن لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی ژیان کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆی ئەوەی نەتەقیوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە شوێنەکە دوور بکەونەوە.
پەیامنێری 964 گەیشتە شوێنی رووداوەکە و هێزێکی زۆری ئەمنی لەوێ ئامادەن و خەڵکەکە دووردەخەنەوە.
هاوکات بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی دەست 964 کەوتووە، درۆنەکە کەوتووەتە سەر بانی ماڵەکە و کەمێک ئاگریشی لێکەوتووەتەوە، بەڵام نەتەقیتەوە.
نوێکرایەوە 8:28
هێزە ئەمنییەکان توانیان درۆنەکە بە سەلامەت لەسەر بانی ماڵەکە هەڵبگرنەوە و چارەسەری بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا