لە گەڕەکێکی هەولێر
پاشماوەی درۆنەكە جامی ماڵەكانی شكاندووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەشێک لەو درۆنانەی کە لەهەولێر لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە خرانە خوارەوە دەنگەکەیی و پارچەکانی زیانی بە ماڵەکانی گەڕکی کورانی نوێ لە هەولێر گەیاندووە.
فەیسەل حاجی مەحمەد كە لەبەردەم ماڵەكەیان پاشماوەی درۆنەكە كەوتووە بۆ 964 وتی، دەنگەکە ئەوەندە بەهێز بوو خانووەكانی دەهاژاندەوە خەریكی نان خواردن بووین دەنگێكی زۆر گەورە هات.
دەشڵێت، خۆیان سەلامەتن بەڵام پەنجەرەی مالەکەی شاکاندووە و ساجمە و پارچەش کەوتووە لەو ناوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی