رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رووداوە هاتوچۆیە سەختەكەی نزیك فەللوجە گیانیان لەدەست دا، بۆ 13 كەس بەرزبووەوە و هەشت لەوانە ئەندامی هێزە سەربازییەكانن.
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە فەلوجە بە 964ی راگەیاند، 13 كەس بەهۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر رێگای نێودەوڵەتیی نێوان سەقڵاویە و ناوەندی شاری فەللوجەی سهر به پارێزگای ئهنبار گیانیان لەدەست دا، هەروەها 5 كەسی دیكەش بریندارن.
وتیشی، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری فەللوجە زۆرینەی قوربانییەکانی وەرگرتووە، لەناویاندا هەشت تەرمی سووتاو لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک کە لەناو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا کەوتووەتەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت، سەرجەم کارمەندانی پزیشکی و پەرستاری لە نەخۆشخانەکە کۆکراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان، هاوکات تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری.
بەپێی زانیارییەكان هەشت لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، سەربازن و سەر بە سوپای عێراقن و لە لیوای مغاویرن.
رووداوی هاتوچۆ
پێنج خوێندکاری کچ برینداربوون
لە یەکەم رۆژی دەوام تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
سلێمانی
نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت
دوا شەش مانگ پردەکەی زارگەلی کرایەوە
"ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە"