"21 ساڵە و سەری بەر شۆستەکە کەوتووە"
لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لە گەنجێکی دا و گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی واست لە کەرکوک بە دیاریکراوی لە نێوان باڵەخانەی دادگا و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵی دا و گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئێشکگری نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری بۆ 964 وتی، ئۆتۆمبێلەکە بە دووری چەند مەترێک ئەو گەنجەی هەڵداوە و سەری بەر شۆستەکە کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێر بەهۆی خێراییەوە بووە رووداوەکە، سەرچاوەکەش باسی لەوەکردووە شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و رادەستی بنکەی پۆلیسی میقداد کراوە