ئەم فەرمانبەرانەش ناتوانن وەربگرن

سبەی شەممە بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی موچە

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداریەکی بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەو بانکانەی ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لە ئەستۆیە سبەی شەممە 14.2.2026 دەرگایان لەسەر پشت دەبێت بۆ فەرمانبەران.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو موچەخۆرانەی کە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا موچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت کە تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردۆتەوە یاخود کارتی بانکیان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.

وەزارەتی دارایی نوسراوی دووەمی بۆ 36 ملیار دینارەکە کرد

وەزارەتی دارایی نوسراوی دووەمی بۆ 36 ملیار دینارەکە کرد