ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر:
“کوردەکان رۆڵی کاریگەریان دەبێت لە داڕشتنەوەی دەستووری نوێی سوریا”
964+
فەرهاد حەسەن
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە زاری دیبلۆماتکارە فەرەنسییەکانەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کورد لە سوریا نوێنەرایەتی کاریگەرانەی لە لیژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا دەبێت.
ئەلمۆنیتۆر، لە زاری دیپلۆماتکارانی فەرەنسییەوە گەشبینی خۆیان دەربڕیوە کە دیمەشق رێگە بە نوێنەرایەتییەکی کاریگەر لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەدات کە لە ناو ئەو لیژنەیە دابێت، کە ئەرکی داڕشتنی دەستووری نوێی سوریای پێسپێردراوە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە پاریس بەشداری کردووە لە داڕشتنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییە بەردەوامەکانیدا.
دیپلۆماتکارانی فەرەنسی هەروەها ئاماژەیان بە متمانەی رێژەیی لە توانای حکومەتی ئینتقالی سوریا کردووە بۆ کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کرد.
پێشتر ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەو رێکەوتنە کردەوە کە لەم دواییانەدا لە نێوانیاندا واژۆ کراوە، نیازی خۆی بۆ سەردانی ناوچەکە بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی و چاودێریکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان لەسەر زەوی پشتڕاستکردەوە.