خواستی زۆر لەسەرە
میوزیکی نەتەوایەتی هەموو شەقامەکانی تەنیوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئێستا وای لێهاتووە میوزیکی شەقامەکانیش هەمووی بووە بە میوزیکی نەتەوایەتی و میوزیکی سروودە نیشتیمانییەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.
رەزا دلێری یەکێکە لەو میوزکژەنانەی لە شەقامەکانی سلێمانی رۆژانە میوزک دەژەنێت و بۆ 964 دەڵێت، لەو رۆژەوەی ئەو باروودۆخە لە رۆژئاوا دروست بووە خواستێکی زۆر لەسەر میوزیکی سروودە نیشتیمانییەکانە.
دەشڵێت، هاوڵاتیان بەزۆری داوای سرودی ئەی رەقیب و هەر کوردم و کوردم ئەمن دەکەن و بازاڕی ئەوانیش باشبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی