گەڕەکی تەیراوەی هەولێر لە کاتی بارانە بەخوڕەکە. وێنە ئەرشیفى:964
کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو
بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە شەپۆلێکی بارانبارین دەکات و لە درەنگانی شەوی شەممەوە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، کەشی دوو رۆژی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت:
ئەمڕۆ شەممە 31-01-2026:
ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت. لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور نمە باران دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. لە درەنگانی شەودا، بارانەکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و دەبێتە بارانی مامناوەند. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.
سبەی یەکشەممە 01-02-2026:
ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆوە بڕی بارانەکە کەم دەبێتەوە، بەڵام نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێک کات و شوێن بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە:
هەولێر: 15
سلێمانی: 12
دهۆک: 11
هەڵەبجە: 12
زاخۆ: 11
پیرمام: 9
سۆران: 6
حاجی ئۆمەران: 2
چەمچەماڵ: 12
ئاکرێ: 11
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە:
هەولێر: 15
سلێمانی: 12
دهۆک: 12
هەڵەبجە: 13
زاخۆ: 12
پیرمام: 13
سۆران: 7
حاجی ئۆمەران: 3
چەمچەماڵ: 14
ئاکرێ: 13