کەرەستە دەست بەسەرداگیراوەکان
راوی نایاساییان کردووە
پۆلیسی گەرمیان؛ حەوت راوچی دەستگیرکران
964+
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێ، حەوت راوچی دەستگیرکراون کە راوی نایاساییان کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان بێت، مەفرەزەیەکی بنکەی قادرکەرەم سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەهەنجیر توانیان حەوت ڕاوچی دەستگیر بکەن.
راوچییەکان، خەریکی راکردن بوون بە نایاسایی لە سنوری ناحیەی قادرکەرەم لە گوندی “بەکر باجەڵان”، وە دوو تاپڕو لایتی دەستیان پێ بووە، پۆلیس دەڵێ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەمەبەستی رێکاریی یاسایی.