23 پێشێلکاری کراوە

12 رۆژنامەنووس وەک شارەزایی دادوەری لە دادگای سلێمانی دانراون

964+

عەبدولعەزیز خالند

ئەندامێکی دەستەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان دەڵێ، ئەوانە ناو دەنرێ پێشێلکاری کە بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەکرێ و لایەنێکی مەعنی وەک سەندیکا بەدوای دەچێت، نەک تەنیا خودی تۆمارکردنەکە.

دەشڵێ، بۆ ئەو هەنگاوانە لەرووی یاساییەوە، پارێزەری خۆبەخشیان هەیە و ژمارەکەشیان زیاد دەکەن.

کاروان ئەنوەر، کە ئەندامی دەستەی داکۆکییە لە مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و هاوکات، سەرۆکی لقی سلێمانییە بە 964ی وت،  لە دادگاکانی سلێمانی ژمارەیەک رۆژنامەنووس وەک شارەزایی دادوەری وەرگیراون و سوێند دراون، ئەوەش بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کەیسانەی گومان لە پێشێلکارییەکەی دەکرێ.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی، ئێمە دەمانەوێت بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە بکەین کە بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان دەکرێن و لایەنە فەرمییەکانیان لێ ئاگەدار بکەینەوە. چونکە کاری رۆژنامەوانی پێویستی بە کەشێکی ئازاد هەیە.

بە وتەی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان، کاری سەرەکی ئەوان باشترکردنی گوزەرانی رۆژنامەنووسانە. بە گوێرەی بڕگەی 45 لە یاسای رۆژنامەگەریی کوردستان، دەبێت رۆژنامەنووسان وەک فەرمانبەرانی حکومی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەڵام وەک وتی، ئەم بڕگەیە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە ساڵی 2025دا 182 پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان تۆمارکراون

لە ساڵی 2025دا 182 پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان تۆمارکراون