تۆم بارام نوێنەری ئەمریکا لە سوریا
“دەبێت مافی کورد و رێککەوتنی هەسەدە پارێزراو بێت”
964+
توانا نەقی
بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان و پەلاماردانی سوپای عەربی سوریا بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە رۆژئاوا ئەمریکای هێناوەتە سەرخەت و دوای پاراستنی مافی کورد دەکەن.
تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا (بە نوێنەرایەتی دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ روبیۆ) لە دیمەشق لەگەڵ سەرۆکی سوریا کۆبووەوە و وردەکاریی هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمەریکای ئاشکرا کرد.
باراک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەوەی راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرێت بۆ ئەوەی “دەرفەتێک بدات” بە حکومەتە نوێیەکە بۆ بوژانەوە و سەقامگیری.
حکومەتی سوریا پابەندبوونی خۆی بە “رێککەوتنی ئازاری 2025” دووپاتکردووەتەوە، کە تایبەتە بە تێکەڵکردنی هەسەدە بە ناو دامەزراوە نیشتمانییەکانی سوپای سوریا، بە شێوەیەک کە “مافی کورد بپارێزێت”.
ئەمەریکا نیگەرانی قوڵی خۆی نیشانداوە لەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە حەلەب دروست بوون و دەڵێت: “ئەمە پێچەوانەی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریایە و دەبێت دەستبەجێ رابگیرێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی ئەمەریکا ئەوەیە سوریا خاوەنی یەک سوپای نیشتمانی بێت و هەموو پێکهاتەکان (کورد، عەرەب، مەسیحی، تورکمان و ئەوانی تر) بەشداربن تێیدا.