خانەنشینان خۆیان ساز و ئامادە کردووە

دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی 2026 لە عێراق دەستپێدەكات

964+

فەرهاد حەسەن

لە عێراق ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 دەستیپێکردووە و لەم قۆناغەدا دەستەی گشتی خانەنشینیی عێراق رایگەیاند، تەواوی رێکارەکانی بۆ خەرجکردنی موچەی ئەو مانگیان کۆتاییپێهناوە و هەموو شتیکیان ساز و ئامادە کردووە.

حوسام عەبدولستار، یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی  گشتی خانەنشینیی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستەکەیان هەموو رێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی بۆ مانگی یەكی داهاتوو کۆتایی پێهێناوە.

وتیشی، “داتاکانی تایبەت بە موچە بۆ بانکە باوەڕپێکراوەکان نێردراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی موچە بە شێوەیەکی پلەبەندی و بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە کاریان پێدەکرێت”.

لای خۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌ی ته‌واو بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی یەكەمی 2025 خه‌رجكراوه‌ و پڕۆسه‌كه‌ كۆتاییهاتووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌شدا ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

كۆتاییهاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 12 لە عێراق و دابەشكردنی موچەی مانگی 1ـی خانەنشینانی لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی تشرینی یەكەمی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشكرا و هێشتاش چارەنوسی دوو موچەی دیکەی كۆتایی ئەمساڵ دیار نییە.

ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەكرێت

ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەكرێت

تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بان...

تەمویلی موچەی مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی