بۆ سەری ساڵە

لە هەولێر یاریی ئاگرین لە هۆڵەکانی بۆنە و ئاهەنگ قەدەغەکران

964+

فەرهاد حەسەن

بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، هەر هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە بۆنەکانی سەری ساڵد یارییە ئاگریینەکان بەکار بهێنن، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

تەواوی هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانی هەولێر ئاگادار کراونەتەوە، کە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان، بە تایبەت بە شەوی سەری ساڵدا، هەر شوێنێك کە خەڵکی لێ کۆببێتەوە، بەکارهێنانی یاریە ئاگریینەکان یاخود سەرچاوە ئاگرییەکان تێیدا قەدە‌غەیە، چونکە دەبێتە مەترسی بۆ ئاگركەوتنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە پێش دەستپێکردنی ئاهەنگ و کۆبوونەوەکان ئاماژە بە رێنماییەکانی سەلامەتی و بە رێرەوەکانی دەرچوون لە هۆڵ و باڵاخانەکان بدرێت، پێویستیشە دڵنیا ببەنەوە کە هەموو ئامێرەکانی رووبەڕوبونەوەی ئاگر لە شوێنەكانیان کاربکات، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن.

بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراویش دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی 115 و 125 بکەن.

یاری ئاگرین کەتنی خۆی نایەوە

یاری ئاگرین کەتنی خۆی نایەوە

له‌ سۆران رێكاره‌كانى فرۆشتنى یاری ئاگرین توندتر كرا...

له‌ سۆران رێكاره‌كانى فرۆشتنى یاری ئاگرین توندتر كراوه‌ته‌وه‌