دوای دیاریکردنی هەردوو جێگری سەرۆک

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ 5ـی مانگی داهاتوو دواخرا

964+

شۆڕش قادری

دوای دیاریکردنی هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 5ـی مانگی داهاتوو دواخرا.

کەمێک پێش ئێستا هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دواخستنی دانیشتنەکەی بۆ 5.1.2026 راگەیاند وهەروەها دەرگای خۆپاڵاوتنی کاندیدەکانی بۆ سەرۆکایەتی  کۆمار لە ماوەی 30 رۆژدا کردەوە.

دوێنێ هەیبەت حەلبوسی بە 208 دەنگ بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێش سالم ئەلعیساوی و عامر عەبدولجەبار کەوت، دواتر عەدنان فەیحان لە بەرەی سادقون بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئەمڕۆش فەرهاد ئەتروشی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.

فەرهاد ئەتروشی بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ...

فەرهاد ئەتروشی بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا