دیمەنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئەی تورکیا و ئێران؟
نیوی بازرگانی عێراق لەگەڵ چین و هیندستانە
964+
ئەحمەد مستەفا
پێش تورکیا و ئەمریکا، ساڵی رابردوو نزیکەی نیوەی بازرگانی دەرەکی عێراق لەگەڵ وڵاتانی چین و هیندستان بووە، کە بڕەکەی نزیکەی 89 ملیار دۆلار بووە.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین گەیشتووەتە 58.035 ملیار دۆلار، هیندستان 31.102 ملیار دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوی بانکی ناوەندی عێراق بێت، کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا نزیکەی 50%ی کۆی بازرگانی دەرەکی وڵاتەکە بووە.
تورکیا هاوبەشێکی سەرەکی بازرگانی عێراق بووە بە 20.786 ملیار دۆلار، لە دوای تورکیاش ئەمریکا بە 8.952 ملیار دۆلار، کۆریای باشوور بە 7.661 ملیار دۆلار و ئیمارات بە 5.307 ملیار دۆلار.
ئەوە لەکاتێکدا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ یۆنان گەیشتووەتە 4.599 ملیار دۆلار و لەگەڵ سعودیەش 2.771 ملیار دۆلار بووە.
لەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئێران، پێشتر، محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاندبوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە و لە رێگەی کردنەوەی دەروازەی نوێ و پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییە هاوبەشەکانەوە کار بۆ بەرزکردنەوەی دەکەن.