زێڕ هەرزان بوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێبووەوە – وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە ئەمڕۆ عەیارە 21 بەچەندە؟
زێڕ کەمێک هەرزان بوو؛ هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری لێبووەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی کوردستان کەمێک هەرزان بوو و هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری لێبووەوە.
ئەمڕۆ پێنشەممە 25.12.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4478 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 890 هەزاری دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە 892 هەزار دینار بوو.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 933 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 890 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 763 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.