بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بۆ 60 دۆلار دابەزیى

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە دوێنێ کەمێک نرخى نەوت بەرز بووەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکى دیکە نرخەکەى دابەزیی و هەر بەرمیلێک بە 60 دۆلار و شتێک مامەڵەى پێوى دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 24 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەى دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 56 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بە رادەیەک دابەزیوە، ماوەیەکى زۆرە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە