دۆڵی بالیسان

هەورەبروسکە هەشت پێشمەرگەی بریندار کرد

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە گوندی خەتێی دۆڵی بالیسان، هەورەبروسکە لە رەبایەکی پێشمەرگەی داوە، بەهۆیەوە هەشت پێشمەرگە بریندار بوون و سووتاون.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی ئەو سنوورە بۆ 964 قسەی کرد و وتی،”هەورەبروسکە دەوروبەری كاتژمێر حەوتی ئەم ئێوارەیە لە سەنگەری سەرباری خەتێی داوە، بەهۆیەوە هەشت پێشمەرگە بریندار بوون، شەشیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی راپەڕین و یەکێک لە پێشمەرگەکان بەهۆی ئەوەی تەندروستی جێگیر نەبوو، گواسترایەوە بۆ سلێمانی”.

وەک ئەوەی سەرچاوەکە باسی دەکات، لەناو بریندارەکان دوو پێشمەرگە جەستەیان سووتاوە، دوو دانەی تریشیان لەگەڵ هەورەبروسکە دەست و قاچیان لەکار کەوتووە، چوار دانەی تریش لە ئەنجامی هەورە بروسکەکە بریندار بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەورەبروسكە منداڵێكی كوشت و دووی دیكەشی بریندار كرد

هەورەبروسكە منداڵێكی كوشت و دووی دیكەشی بریندار كرد