"بە 15 ساڵ حوکم دراوە"
لە ناو زیندان بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا
964+
شۆڕش قادری
لە چاکسازیی گەورانی دهۆک، زیندانییەک بە 15 ساڵ حوکم دراوە، بەڵام تا ئێستاش لە خوێندن بەردەوامە و گەیشتووەتە قۆناغی دکتۆرا.
ئێحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم بە 964ـی وت، ئاسانکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی سزادراوان خوێندن تەواو بکەن و لە ئێستاشدا 638 خوێندکار لەناو چاکسازییەکاندان.
باسی لەوەشکرد، لە ناو چاکسازی گەورانی دهۆک، بەندکراوێک هەیە کە بە 15 ساڵ زیندانیی سزا دراوە، بەڵا تا ئێستاش لە خوێندن دانەبڕاوە و سێشەممە رابردوو دکتۆرای هێنا، لەناو چاکسازییەکانیشدا هەموو قۆناغەکانی خوێندن دەبینرێ کە بەشێوەی ئۆنلاین دەخوێنن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری