هەولێر
شێرێک لە باخچەی ئاژەڵان پەلاماری منداڵێكی دا
964+
رێباز خدر
لە باخچەیەكی ئاژەڵان لە هەولێر، شێرێک پەلاماری منداڵێكی داوە و برینداری كردووە، ئەوەی باشە مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەكە نییە و نەشتەرگەری جوانكاری بۆ كراوە.
منداڵەكە تەمەنی 10 ساڵە و لەگەڵ چەند منداڵێكی دیكە چوونەتە باخچەكەوە چوونەتە باخچەیەكی ئاژەڵان و نزیكی شێرێک كەوتوون، ئەویش پەلاماری داون و منداڵێكی بریندار كردووە.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی رزگاری بە 964یان راگەیاند، منداڵەكە نەشتەرگەری بۆ كراوە لە نەخۆشخانەكەیان و سەلامەتە و جوانكاریشی بۆ كراوە و دەرچووە.
بە قسەی بەڕێوەبەرانی باخچەی ئاژەڵانی بنەسڵاوەش بۆ 964، كە رووداوەكە لەوێ روویداوە، منداڵەكان سنووری دیاریكراوی نزیكبوونەوەیان لە ئاژەڵەكە بەزاندووە و بازیان داوە، بۆیە شێرەكە پەلاماری داون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا