چۆن بینراوە؟
لە هاندەرێکەوە بۆ فیفا؛ چیرۆکی کاندیدکردنی زاخۆ
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هاندەرێک بەناوی فوئاد، کە یەکێکە لە پشتگیرەکانی یان زاخۆ و بەشدارە لە ئۆڵتراسی یانەکە، بەهۆی تۆمارکردنی ساتی فڕێدانی بووکەڵەکان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و دواتر بڵاوکردنەوەی، بووە بەهۆکاری ئەوەی ڤیدیۆکە بگاتە فیفا.
ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن هاندەرەکەوە بۆ بابیلۆن ئێف ئێم نێردراوە لە هەولێر کە دەزگایەکی میدیاییە و فیدراسیۆنی تۆپی پێ لەو پێگەیە ڤیدیۆکەیان بینوە، و بڕیاریان داوە هاندەرانی زاخۆ کاندید بکەن وەک باشترین هاندەری یانە لە جیهان.
پەیامنێرمان سەردانی بابیلۆن ئێف ئێمی کردووە و چیرۆکی ناردنی ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوەی دەگێڕێتەوە، لەوێ یۆهەنا زێباری قسە بۆ عەبدولعەزیز خالند دەکات و باسی ئەوەدەکات، ئەوانیش لە چی هەیاجانێکدا تا ئەوەی زاخۆ وەک باشترین و یەکەم هاندەر دەستنیشان بکرێ.
هاندەرانی یانەی زاخۆ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی “فیفا” هەڵبژێردراون بۆ بەدەستهێنانی باشترین هاندەر لە سەرانسەری جیهان بۆ ساڵی 2025، لەگەڵ دوو لایەنی دیكەش ركابەرن، بەدەستهێنانی خەڵاتەكەش لە رێگەی دەنگدانی خەڵكەوەیە بە رێگەی ئۆنلاین لەسەر ئینتەرنێت، كە تا چەند رۆژێكی دیكە دەرفەت ماوە.
یانەی زاخۆ جگە لەوەی بە شێوازی هاندان و ئەو تیفۆ و لافیتانەی دروستی دەكەن، ناوبانگێكی زۆریان بەدەستهێناوە، بەهۆی ئەنجامدانی كارێك، كە هەڵدانی 30 هەزار بووكەڵە بوو بۆ ناو یاریگە بۆ دڵخۆشكردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە، بوونە جێی سەرنجی فیفا و چوونە ناو پێشبڕكێی بردنەوەی باشترین هاندەری ئەمساڵ.
تۆش ئەگەر دەنگت نەداوە، دەتوانى لەم لینکەوە دەنگ بدەى.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا