قەزای رزگاری قایمقامی بۆ دانرا
کوڕە شەهیدێک کراوە بە یەکەم قایمقام
964+
باخان تۆفیق
دوابەدوای ئەوەی لە 23.9.2025 بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا ناحیەی رزگاری بکرێت بە قەزا، لە دواین گۆڕانکاریش وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانێک قایمقامێکی بۆ قەزاکە دیاریکرد، قایمقامە تازەکەش دەڵێت،” ئەم بڕیارە دەبێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ رزگاری”.
بەپێی نوسراوی ژمارە 35671ی دوێنێ دووشەممە 17.11.2025 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بە واژۆی وەزیری وەزارەتەکە فەرمانێکی دەرکردووە و تاییدا هاتووە “بڕیاردرا بە دانانی (جەمال ساڵح ئەحمەد) بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە قایمقامی قەزای رزگاری بە وەکالەت، لە ئەمڕۆوە فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت”.
جەمال ساڵح وەک یەکەم قایمقامی قەزای رزگاری بە 964ی راگەیاند، “ئەم بڕیاری بە قەزاکردنە دەبێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ rزگاری”.
لەبارەی پڕۆژە و گۆڕانکاریەکانی دوای بە قەزابوونی رزگاری قایمقامی قەزاکە بە 964ی وت، “لێرە بەدواوە دەرگای پڕۆژە و خزمەتی زیاتر بە رووی قەزاکەماندا دەکرێتەوە و پلانی زۆر گرنگمان بۆ بەرەو پێشبردنی لایەنە جیاوازەکانی رزگاری دەبێت”.
جەمال ساڵح ئاماژەی بەوەشدا،” وەک کوڕە شەهیدێکی ناوچەکە خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کراوم بە یەکەم قایمقامی قەزای رزگاری، چونکە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون ئەرک و شانازیە”.
قەزای رزگاری له سنوورى ئيدارەی سهربهخۆى گهرميان لە پارێزگای سلێمانیە و ئێستا ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 50 هەزار کەسە، زۆربەی دانیشتوانەکەی رزگاربوانی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوانن”.