له گوندێكی ده‌ربه‌ندیخان
زه‌وییه‌كى مینڕێژكراو به پاككراوه‌یی راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پرۆسەی رادەستکردنەوەی زەوی پاککراو لە مین لە دیوانی قایمقامیەت به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا نۆ دۆنم زه‌وى راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرایه‌وه.
شوێنى كێڵگه مینه‌كه زەوی شەڕگەی “سەلمان” لە گوندی کووکۆیی، سەر بە قه‌زاى دەربەندیخان، كه له‌لایه‌ن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی كارى پاككردنه‌وه‌ى بۆ كراوه.
پرۆسەکە بە هاوکاری رێکخراوی نێودەوڵەتی “ITF”ی سلۆڤینیایی ئەنجامدرا، کە پاڵپشتی پێویستی بۆ کارە مەیدانییەکانى ده‌زگاى مینى سلێمانى دابین کردبوو.
قایمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به فەرمی ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ى راده‌ست كرایه‌وه رووبه‌ره‌كه‌ى 22 هه‌زار و 500 مه‌تر چوارگۆشه بوو.
سلێمان محه‌مه‌د، قایمقامى ده‌ره‌بندیخان لە کاتی رادەستکردنەوەکەدا جەختی لە گرنگی ئەم هەنگاوە کردەوە بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی و بووژاندنەوەی ناوچەکان، سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە کرد، کە لە پرۆسەكەدا رۆڵیان هەبووە و بەشداربوون لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.